بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە پشکنینی ڕەوتی تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمز لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا دەریدەخات کە تانکەرەکان جموجۆڵی خۆیان لەم ناوچە گرنگەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلجەزیرە پاگەندەی کردووە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٤ کەشتی بارهەڵگر و سێ کەشتی هەڵگری گاز و پێنج کەشتی نەوتهەڵگر بەو گەرووەدا تێپەڕیون.
کەناڵی جەزیرە زیادی کرد: ئەم کەمبوونەوەی هاتوچۆی تانکەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی یەک دڵۆپ نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
شەوی ڕابردوو موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ئەگەر شەڕی ئابووری بەردەوام بێت، تەنانەت یەک دڵۆپ نەوتیش هەناردە ناکرێت، نە لە ڕێگەی گەرووی هورمز و نە لە هیچ شوێنێکی کەنداوی فارسەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران هەر بەشدارییەک یان پشتیوانی هەر وڵاتێک لە شەڕی ئابووری ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران بە کردەوەی شەڕ دەزانێت.
Your Comment